ترەمپ: ئێران هەموو شتێکی دۆڕاندووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ ئێران "هەموو شتێکی دۆڕاندووە" و ئێستا هەوڵ بۆ واژووکردنی رێککەوتنێک دەدات، بەڵام میدیاکان تیشک ناخەنە سەر ئەو بابەتە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ترەمپ گوتی: "ئێران هەموو شتێکی لەدەستداوە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵمان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن، بەڵام دەزگاکانی راگەیاندن باسی ئەمە ناکەن."

سەبارەت بە ئامانجی سەربازیی وڵاتەکەی، ترەمپ روونی کردەوە: "تاکە ئامانجی من لە ئێران ئەوە بوو کە نەبنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. دوای بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا ئێران جێدەهێڵین و هیچ پێویستمان بە مانەوە نییە لەوێ."

لەلایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج لە جەنگ دژی ئێران، تێکشکاندن و لەناوبردنی جبەخانە موشەکییەکانی ئەو وڵاتەیە.