سوپای ئیسرائیل: لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 2 هەزار سەرباز و فەرماندە لە ئێران کوژراون
ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل ئاماری فەرمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران بڵاوکردەوە، لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردووەوە دەستیان پێکردووە، و رایگەیاند؛ لەو ماوەیەدا نزیکەی 2 هەزار سەرباز و فەرماندەی ئێرانی کوژراون.
بەگوێرەی داتاکانی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە 800 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و تێیدا زیاتر لە 16 هەزار جۆرە تەقەمەنی و چەکی جیاوازیان بەکارهێناوە بۆ پێکانی نزیکەی 7 هەزار ئامانج لە بەرە جیاوازەکانی شەڕدا.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا؛ سوپای ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بە هێزەوە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی سەرجەم ئامانجە دیاریکراوەکانیان دەپێکن.
سوپای ئیسرائیل دووپاتیشی کردووەتەوە "هێرشەکانمان بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنانی بەردەوام دەبن".