سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ دەکات
سەرۆک بارزانی هاتنەوەی جەژنەکانی ئەکیتۆ لە خوشك و برایانی كلدانی سریانی ئاشووری لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان پیرۆز دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 01ـی نیسانی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كلدانی سریانی ئاشووری لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە "لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەكەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت".