مەسرور بارزانی پیرۆزبایی گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 دەکات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە 2026.
ئەمڕۆ چوارشەممە 01ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەی توپی پێی عێراق دەخوازێت.
پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026، هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەخوازم.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 1, 2026
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی عێراق لە مێژووی خۆیدا تەنیا یەک جار بەشداریی لە مۆندیال کردووە. ئەویش لە ساڵی 1986 بوو لە وڵاتی مەکسیک.
دوای 40 ساڵ لەو بەشدارییە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01ـی نیسانی 2026، جارێکی دیکە هەڵبژاردەکە توانی بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەدەست بهێنێت. لە پاڵاوتنەکاندا عێراق توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە یەک گۆڵ لە پۆلیڤیا بباتەوە و راستەوخۆ بگاتە مۆندیال.
مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لە سێ وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باکوور بەڕێوە دەچێت و هەریەک لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک میوانداریی یارییەکان دەکەن.