ئێران شەپۆلێکی تری مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە کەمێک پێش ئێستا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە خەریکی وەڵامدانەوەی هێرشێکی نوێی مووشەکیی ئێرانن. ئەم هێرشە تەنیا چەند خولەکێک دوای تەواوبوونی گوتارەکەی دۆناڵد ترەمپ دێت، کە تێیدا باسی لە نزیکبوونەوەی کۆتایی جەنگ و "تێکشانی تواناکانی ئێران" کردبوو.
پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ژمارەیەک مووشەکمان دەستنیشان کردووە کە لە خاکی ئێرانەوە بەرەو ناوچەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل هاویشتراون." ئەمە سێیەمین شەپۆلی هێرشی مووشەکییە لە ماوەی کەمتر لە ٣ کاتژمێردا، کە نیشانەی هەوڵێکی چڕی تارانە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرتاسەری باکووری ئیسرائیل بیستراوە و هێزەکانی "بەرگریی ناوخۆ" داوایان لە هاووڵاتییان کردووە بچنە پەناگەکان.