سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی قەتەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و قەتەر و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریاتستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەر و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەوەی میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات.
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دەبێ هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن.
سەرۆکی حکوومەت، هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەر دووپات کردەوە .
هەردوولا کۆک بوون لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان.