تەندروستی لوبنان: تا ئێستا هەزار و 345 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، رێژەی قوربانیان بەهۆی هێرشەکانەوە لە زیادبوونە و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس ئاوارەبوونە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان تاوەکو رێکەوتی 3ـی نیسانی 2026، ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە زیادبوونە و تاوەکو ئەمڕۆ هەزار و 345 کەس کوژراون و چوار هەزار و 40 کەسی دیکەش بریندار بوونە.
هەروەها زیاتر لە ملیۆنێک و 100 کەس لە ناوچەکانیان ئاوارەبوونە، کە نزیکەی 136 هەزاریان لە ناوەندەکانی پەنابەری نیشتەجێکراون.