ئێران شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
سوپای پاسدارانی ئێران 93ـەمین شەپۆلی هێرشی مووشەکی بۆ سەر چەند ناوچەکەی ئیسرائیل دەسپێکرد و رایگەیاندووە، چەند جۆرە مووشەکێک و ژمارەیەک درۆنی لەم شەپۆلە هێرشەدا بەکارهێناوە.
میدیاکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2026، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیان ئەنجامداوە و هێرشەکەیان پێشکەشکردووە بە گیانی هەر یەک لە حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵڵا و شێخ ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین.
هەروەها ئاماژەیداوە، لەو هێرشەدا مووشەکەکانی هەڵدراون بەشێکیان بە سووتەمەنی رەق و بەشێکیان بە سووتەمەنی شل، مووشەکی دوور بڕ و کۆنترۆڵکراویان بەکارهێناوە و ناوەندەکانی هێزی پشتیوانی سوپای ئیسرائیل لە جەلیلی رۆژئاوا، ئەیفا، کەفەرکونا، کرایۆت کراونەتە ئامانج.