سوپاسالاری ئەمریکا: رزگارکردنی فڕۆکەوانەکان لە ئێران بەڵێنێکی پیرۆز بوو

سوپاسالاری ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی سەربازەکانی ئێمە کردیان، هیچ وڵات و سوپایەکی دیکەی جیهان ناتوانێت لە یەک کاتدا رووبەڕووی ئەو هەموو ئاستەنگە سەربازییانە ببێتەوە و سەرکەوتوو بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی نیسانی 2026، دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا رایگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا ئەرکێکی سەربازی نەبووە، بەڵکوو جێبەجێکردنی بەڵێنێکی نیشتمانیی پیرۆز بووە بۆ هیچ کاتێک جەنگاوەرێکی ئەمریکی  "هەرگیز لە دوای خۆمان بەجێتان ناهێڵین."

ژەنەراڵ کەین وەسفی ئۆپەراسیۆنەکەی کرد بەوەی کە "هەوڵێکی زۆر مەترسیدار" بووە، بەڵام سوپای ئەمریکا توانیویەتی لە یەک کاتدا بەسەر چەندین بەربەست و رووداوی نەخوازراوی جەنگیدا زاڵ بێت.

 هەروەها گوتی، "هێزەکانمان لە ناو جەرگەی مەترسییەکاندا جەنگان و توانییان بە سەلامەتی تیمی فڕۆکەوانییەکە (Backseater) بگێڕنەوە بۆ نیشتمان."

سوپاسالاری ئەمریکا باسی لەوە کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزە تەنیا لە توانای سوپای ئەمریکادایە و هیچ وڵات و سوپایەکی دیکەی جیهان ناتوانێت لە یەک کاتدا رووبەڕووی ئەو هەموو ئاستەنگە سەربازییانە ببێتەوە و سەرکەوتوو بێت.