رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە یەزد
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە پارێزگای یەزد سەرکۆنە دەکات و دەڵێت ئەم کارە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر کارگەی بەرهەمهێنانی "کێکی زەرد" لە ناوچەی ئەردەکانی سەر بە پارێزگای یەزد و بە "پێشێلکارییەکی زەق"ی پارێزبەندیی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکان ناوی بردووە.
بە گوتەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئیران ئامانجی ئەم هێرشە پەکخستنی زنجیرەی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ریاکتۆرە ئەتۆمییەکان و زیان گەیاندن بووە بە کەرتی پزیشکیی ئەتۆمی کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە تەندروستیی هاووڵاتیانەوە هەیە.
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە تەکنەلۆژیا ئەتۆمییەکەیان تەنیا بۆ خزمەتی ئاشتیی جیهانی و تەندروستیی مرۆڤایەتی بەکاردێت. جەختیشی کردووەتەوە "بۆمبە قورسەکان هەرگیز ناتوانن ڕێگری لەم کاروانە و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییانە بکەن."