رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئێران هورمز وەکو بۆمبی ئەتۆم بەکار دەهێنێت
رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریکی، ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا تاران چەکێکی دیکەی کاریگەر بەکاردێنێت کە ئەویش کۆنترۆڵی توندی گەرووی هورمزە.
رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، ئامانجی چەند دەیەی رابردووی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، پاراستنی رژێمەکەی و هەرەشەکردن بووە لە ئیسرائیل.
هەرچەندە هەوڵە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل مەترسییە ئەتۆمییەکانیان کەمکردووەتەوە، بەڵام ئێستا تاران چەکێکی تری کاریگەر بەکاردێنێت کە ئەویش کۆنترۆڵی توندی گەرووی هورمزە.
ئێستا ئەم گەرووە بووەتە چەقی ململانێکان، ئێران و گرووپە بریکارەکانی لە رێگەی هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و سەپاندنی جۆرێک لە سەرانە، زیانی گەورە بە ئابووری و بازرگانی جیهان دەگەیەنن و دەیسەلمێنن کە بۆ ئازاردانی جیهان، مەرج نییە تەنها چەکی ئەتۆمییان هەبێت.