عێراقچی: ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن بەرانبەر ئێران بگەنە ئامانجەکانیان

عێراقچی رایدەگەیەنێت، تیرۆرکردنی سەرۆکی رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران نیشانەی بێدەسەڵاتیی ئەمریکا و ئیسرائیلە.

 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکی و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەنجامدانی "تیرۆر"ەوە شکستەکانیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانی ئێران رایگەیاند، تیرۆرکردنی سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەلایەن "دوژمنانی ئەمریکی و زایۆنی"یەوە، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ دەستەوەستانی و بێدەسەڵاتیی ئەوان لە بەرانبەر هێزی ئێراندا.

عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو لایەنانە کاتێک لە گۆڕەپانی رووبەڕووبوونەوەدا تووشی شکست دەبن، پەنا بۆ کردەوەی تیرۆریستی دەبەن تاوەکو ئەو ناسەقامگیری و شکستانەی بەسەریاندا هاتووە دایپۆشن.