لە ئیستانبوڵ لە بەردەم کونسوڵخانەی ئیسرائیل دوو کەس کوژران و کەسێک بریندار بوو

لە نزیک کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە شاری ئیستانبوڵ شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و سێ کەس روویدا؛ لە ئەنجامدا 2 پۆلیس و هێرشبەرێک بریندارن و و دوو هێرشبەریش کوژران.

سێشەممە 7ی نیسانی 2026، لە ناوچەی بێشیکتاش لە شاری ئیستانبوڵ، لە بەردەم ئەو باڵەخانەیەی کە کونسوڵخانەی ئیسرائیلی لێیە، دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا. دەستبەجێ ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لەو رووبەڕووبوونەوەیەی کە لە ناوچەکە روویداوە، 2 لە گومانلێکراوەکان کوژراون و یەکێکی دیکەشیان بریندارکراوە.

ئاسایشی ئیستانبوڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان و دروستبوونی شەڕە تەقە، 2 کارمەندی پۆلیس بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکان و هۆکاری هێرشەکە بەردەوامە.