سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە وڵاتانی دراوسێ دەکات

سوپای پاسداران هۆشداری بە وڵاتانی دراوسێی ئێران دەدات و دەڵێت "ئارامگرتنمان کۆتایی هاتووە".

سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2026، لە پەیامێکی بە پەلەدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ کرد و رایگەیاندووە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ساڵانێکە سوود لە نەوت و گازی ناوچەکە وەردەگرن، بەڵام ئەمجارە ئێمە ژێرخان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان دەکەینە ئامانج.

هەروەها ئاماژەیداوە "پێویستە هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بزانن کە تا ئەمڕۆ، ئێمە لە پێناو دراوسێیەتییەکی باشدا خۆمانگرتووە و رەچاوی چەندین حاڵەت و دۆخمان کردووە، بەڵام ئیتر پارێزبەندیمان لەسەر هەموو چاوپۆشییەکان هەڵدەگرین و چاومان تەنیا لە سەر ئامانجەکان و تۆڵەسەندنەوە دەبێت".