جەی دی ڤانس: ئەمریکا تا راده‌یه‌كی زۆر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی به‌جێ هێناوه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند: ئه‌مریكا تا راده‌یه‌كی زۆر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی به‌جێ هێناوه، هێشتا هه‌ندێك شت ماون كه ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامیان بده‌ین.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی نیسانی 2026، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند: ئه‌مریكا تا راده‌یه‌كی زۆر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی به‌جێ هێناوه، هێشتا هه‌ندێك شت ماون كه ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامیان بده‌ین بۆ نمونه توانای ئێران بۆ دروستكردنی چه‌ك و ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌نه سه‌ربازییه‌یه كه ده‌مانه‌ویت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واو كراون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌رۆك گوتی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م جه‌نگه كۆتایی دێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کاتژمێر 8:00ـی شەوی سێشەممە (بە کاتی خۆرهەڵاتی ئەمریکا) دەبێتە ساتی یەکلاکەرەوەی جەنگەکە.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەگەر تاوەکوو شەوی سێشەممە ڕێککەوتن نەکرێت، فەرمانی وێرانکارییەک دەردەکات کە پێشتر وێنەی نەبووبێت و گوتی: "رۆژی سێشەممە لە ئێران دەبێتە 'رۆژی وێستگەکانی کارەبا' و 'رۆژی پردەکان'، هەمووی پێکەوە. هیچ شتێک نابینن هاوشێوەی ئەو وێرانکارییە بێت. یان گەرووی هورمز دەکەنەوە یان لە ناو دۆزەخدا دەژین.
لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی ئایا ئامادەیە جارێکی تر مۆڵەتەکە بۆ تاران درێژ بکاتەوە، ترەمپ گوتی: "ئەمە کارێکی زۆر دوورە و ئەگەری نییە، چونکە کاتی زۆریان پێدراوە." ئاماژەی بەوەش کرد کە تاکە چانسێکی داوەتە تاران و هیوای خواستوە بیقۆزنەوە، بەڵام هۆشداری دا کە ئەگەر ئێرانییەکان ڕێکنەکەون، دووچاری کێشەیەکی گەورە دەبن.