عومەر چەلیک: جیهان داوای ئاشتی دەکات و ئیسرائیل هێرش دەکات
گوتەبێژی پارتیی دەسەڵاتداری تورکیا ئاماژەی بە هێرشەکانی دوای راگەیاندنی ئاگربەست کرد و رایگەیاند، ئاشتی لە دۆخێکی لەرزۆک دایە.
عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا بە ناڕەوا هێرشیان کرد و بەهۆی ئەو هێرشانەوە ئەنجامی زۆر خراپی بەدوای خۆی جێهێشت.
گوتیشی، تەواوی جیهان بانگەوازی ئاشتی دەکەن کەچی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر لوبنان، ئاشتی لە دۆخێکی لەرزۆک دایە.
کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانی چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، بە نێوەندگیری پاکستان، ئاگربەستێکی دوولایەنە بۆ 14 رۆژە لە نێوان ئەمریکا و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیاریشە سبەی شەممە 11ی نیسانی 2026، گەڕی یەکەمی دانوستانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران بەنێوەندگیری پاکستان لە ئیسلامئاباد بەرێوەبچێت.