حکوومەتی سووریا پلانی تەقاندنەوەی کەنیسەیەکی پوچەڵکردەوە

وێنەی بۆمبە چێنراوەکە
وێنەی بۆمبە چێنراوەکە

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، شانەیەکی پێنج کەسیان دەسگیر کردووە کە پلانیان هەبووە لە نزیک کەنیسەیەک لە باب تۆما بۆمب بچێنن.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە دیمەشق شانەیەکی پێنج کەسیان دەستگیر کردووە، کە پلانیان هەبووە کارێکی تێکدارانە بکەن و بۆمب لەنزیک کەنیسەیەک بچێنن و بیتەقێننەوە، ئاماژەی بەوەشداوە، پلانەکە لەلایەن دژە تیرۆر و ئاسایشی ناوخۆی دیمەشق پووچەڵکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێک لەو شانە پێنج کەسییە ئافرەتێک بووە، لەوکاتە دەستگیر کراوە کە سەرقاڵی دانانەوەی بۆبێک بووە لەبەردەم ماڵی کەسایەتییەکی ئایینی لە دەورووبەری کەنیسەی مەریمیە لە ناوچەی باب تۆما.

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆمبەکەیان پوچەڵکردەوە پێش ئەوەی بتەقێتەوە و هەر پێنج ئەندامی شانەکەش دەستگیرکران.

باسی لەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە شانە پەیوەندیان بە لایەنە دەرەکییەکانەوە هەبووە و ئەندامەکانی مەشقی سەربازی تایبەتمەندیان لە دەرەوەی وڵات وەرگرتووە، کە شێوازەکانی چاندنی تەقەمەنی لەخۆدەگرێت.