بەقایی: نابێت چاوەڕوان بین لە یەک دانیشتندا رێککەوتن بکرێت

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ دیپلۆماسی قەت کۆتایی نایەت و نابێت چاوەڕوانی ئەوە بین لە یەک دانیشتنی دانوستاندا رێککەوتن بێتە ئاراوە.

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیا ئێرانییەکان سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانەکان رایگەیاند: "دیپلۆماسی هیچ کاتێک کۆتایی نایەت، ئەمە ئامرازێکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان. ئەرکی دیپلۆماتکاران ئەوەیە چ لە کاتی شەڕدا بێت و چ لە کاتی ئاشتیدا، ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن."

سەبارەت بە کەشی دانوستانەکانیش، بەقایی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم دانوستانانە دوای 40 رۆژ لە شەڕێکی سەپێنراو ئەنجام دراون و گوتی: "لە کەشێکی پڕ لە بێمتمانەییدا، ئاساییە کە لە سەرەتاوە نەدەبوو چاوەڕوانی ئەوە بین تەنیا لە یەک دانیشتندا بگەینە رێککەوتن."

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کرد، لەم خولەی دواییدا چەند بابەتێکی نوێ هاتوونەتە ناو دانوستانەکانەوە و رایگەیاند: "هەندێک بابەتی نوێ لەم جارەدا بۆ دانوستانەکان زیاد کران، وەک بابەتی (گەرووی هورمز، کە ئەمەش بارودۆخێکی تایبەتی هێنایە ئاراوە."