كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا

سەرچاوەیەك لەهاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەكوردستان24ـی راگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی دواخر بۆ رۆژی چوارشەممە. بەگوێرەی زانیارییەكانیش هۆكارەكەی بۆ زەمینەخۆشكردنە بۆ ئامادەبوونی هەموو سەكردەكانی، لەپێناو خێرا یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران.

دووشەممە 13ـی نیسانی 2026، شێخ عەبدولهادی سەعداوی سەكردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، بە كوردستان24ـی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كشانەوەی نووری مالیكی و محەممەد شیاع سوودانی لە كاندیدبوونی پۆستی سەرۆكوەزیران نییە، بەڵام ئەم هەفتەیە ئەو پرسە یەكلا دەكرێتەوە، 80%ـی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ مانەوەی محەممەد شیاع سوودانین. 

بەگوتەی شێخ عەبدولهادی، حكوومەتی داهاتوو هاوپەیمانیی نیشتمانیی دەبێت و ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان نابێت. دەشڵێت، ئێران تا ئێستا هیچ پەیام و هەڵوێستێكیان لەبارەی دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی نەناردووە. هەروەها عەلی سیستانی مەرجەعی باڵاش جەختی لەوە كردووەتەوە كە دەستوەردان لە پرسی دیاریكردنی سەرۆكوەزیران ناكات 

جگە لەوەش ژمارەیەك كاندیدی دیكەش بۆ ئەو پۆستە هەن، هەریەك لە حەیدەر عەبادی، حەمید، قاسم ئەعرەجی، باسم بەدری، ، موحسین مەندەلاوی، محەممەد ساحب دەراجی، عەلی شوكری، بەڵام زانیارییەكان چوارچێوەی هەماهەنگی رەنگە لەسەر باسم بەدری وەك كاندیدی هاوبەش و سازان رێكبكەون.