کریستالینا جۆرجیڤا: ئەو وڵاتانەی داوای یارمەتیمان لێ دەکەن ئامادەین هاوکاریان بکەین

بەرێوەبەری سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە رێگریی لە قەیران و شۆکی ئابووری بگرین کە بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمریکاوە دروستبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی نیسانی 2026، کریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، ئەو وڵاتانەی داوای یارمەتیمان لێ دەکەن ئامادەین هاوکاریان بکەین، رەنگە بەهۆی شەڕەوە رووبەڕوی شۆک ببێتەوە، هەندێک وڵات سیاسەتی سەپاندنی باجیان پەیڕەوکردووە، هەروەها هەندێک وڵات باجیان کەمردووەتەوە.

هەروەها گوتی: شۆکی دارایی روویداوە، دەبێت ئامادەکاری بکەین بۆ ئەوەی شۆکانەی رووبەڕوومان دەبنەوە، دەبێت چاکسازییەکی بنیاتنەرانە دابنێین، دەمانەوێت ببینە هۆی ساردکردنەوەی ئەو ئاگرە دارییەی روویداوە، لەگەڵ ئاژانسەکانی جیهان لە هەماهەنگیداین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان.

بەڕێوەبەری سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە رێگریی لە قەیران و شۆکی ئابووری بگرین، کە بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمریکاوە دروستبووە.

لە چەند رۆژی رابردوو بەڕێوەبەری سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی رایگەیاندبوو، ئابووری وڵاتانی کەنداو توانایەکی بەرزیان هەیە بۆ بەرگەگرتنی ئەو شۆکە ئابوورییانەی بەهۆی جەنگی ئێرانەوە دروست دەبن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدابوو ، ئەم خۆڕاگرییە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی ئەو وڵاتانە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و هەبوونی دامەزراوەی ئابووری بەهێز.