سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم دەکات

سەرۆک بارزانی، وێڕای پیرۆزباییکردن لە عەممار حەکیم بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

شەممە، 18ـی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی عەممار حەکیم، وەک سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

سەرۆک بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "پیرۆزباییت لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیت بۆ دەخوازم"

ئەم پەیامەی سەرۆک بارزانی لە کاتێکدایە، کە رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی خۆیدا، بە کۆی دەنگ متمانەی بە عەممار حەکیم بەخشییەوە بۆ ئەوەی بۆ جارێکی دیکە سەرکردایەتیی رەوتەکە بگرێتە دەست.

عەممار حەکیم یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی عێراق و، پەیوەندییەکی مێژوویی و دێرینی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و سەرۆک بارزانیدا هەیە.