میدیاکانی ئێران: تاران پلانی گەرێکی دیکەی دانوستانی لەگەڵ واشنتن نییە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تاران ئێستا هیچ پلانێکی نییە بۆ بەشداریکردن لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا.
ئاماژە بەوەش کراوە، زیادەڕۆیی واشنتن لە داواکارییەکانی، گەمارۆی دەریایی و زمانی هەڕەشە، ئەو هۆکارانەن رێگر بوون لە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان.
لەلایەکی دیکەوە، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند؛ پێش دەستپێکردنی گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامداوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ نێوەندگیری دەربڕیوە.
لەسەر هەمان پرس، مەسعود پزیشکیان بەردەوامیی گەمارۆکانی ئەمریکای بە هەوڵێک بۆ خیانەتکردن لە دیپلۆماسی وەسف کرد. هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بژاردەی بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران هێشتا وەک پێشنیازێکی کراوە ماوەتەوە.