سێنتکۆم: هێزەکانی مارێنز دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئێرانییدا گرت
هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند؛ لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی مەیدانیدا، کە هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا لەسەر کەشتیی هێرشبەری "USS Tripoli (LHA 7)" جێگیر بوون، لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە هێرشیان کردە سەر کەشتیی بازرگانیی (M/V Touska) کە ئاڵای ئێرانی لەسەر بوو و بەتەواوی کۆنتڕۆڵیان کرد.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئەمڕۆ 20ـی نیساندا ئەنجامدرا، دوای ئەوەی کەشتیی تێکشکێنەری "USS Spruance (DDG 111)" بزوێنەر و هێزی پاڵنەری کەشتییە ئێرانییەکەی لەکارخست. ئەم رێکارە دوای ئەوە هات کەشتیی "تۆسکا" بۆ ماوەی شەش کاتژمێر سەرپێچی لە ئاگادارکردنەوە بەردەوامەکانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کرد و ئامادە نەبوو پابەندی فەرمانەکان بێت.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هێزەکانی مارێنز لە هەلیکۆپتەرەکانەوە دابەزیونەتە سەر پشتی کەشتییەکە و دەستیان بەسەردا گرتووە. تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەسەر بار و ناوەڕۆکی کەشتییەکە و هۆکاریی راوەدونانەکەی بڵاونەکراوەتەوە.
U.S. Marines depart amphibious assault ship USS Tripoli (LHA 7) by helicopter and transit over the Arabian Sea to board and seize M/V Touska. The Marines rappelled onto the Iranian-flagged vessel, April 19, after guided-missile destroyer USS Spruance (DDG 111) disabled Touska’s… pic.twitter.com/mFxI5RzYCS
— U.S. Central Command (@CENTCOM) April 20, 2026