بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سووی بە جێگیری هێشتەوە

رۆژی چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، بانکی ناوەندیی تورکیا دواین سیاسەتەکانی لەبارەی رێژەی سووی بانکی راگەیاند و وەک پێشبینی دەکرا رێژەکەی لە ئاستی %37 بە جێگیری هێشتەوە.

بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی تورکیا، دوای کۆبوونەوەی مانگی ئاداری ئەمساڵ دێت، تێیدا بانکەکە دوای پێنج جار لە کەمکردنەوەی لەسەریەک بڕیاری دا رێژەکە وەک خۆی بهێڵێتەوە.

ئابووریی تورکیا و دۆخی ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. تورکیا لە کۆتایی ساڵی 2024ـەوە دەستی بە کەمکردنەوەی رێژەی سوو کردووە.

شارەزایانی ئابووری، هۆکاری سەرەکی ئەم هەنگاوە و راگرتنی کەمکردنەوەی زیاتری سوو بۆ کاریگەرییەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبوونەوەی نرخی وزە دەگەڕێننەوە کە بوونەتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هەڵاوسان.