پرۆژەی رووناکی بووەتە هۆی کوژاندنەوەی 5,917 مۆلیدە
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رووناکی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی ژاوەژاو داناوە؛ تاوەکو ئێستا 5,917 مۆلیدە لە سەرتاسەری هەرێم کوژاونەتەوە، کە ئەوەش یەکسانە بە کەمکردنەوەی دەرهاویشتەی گازی پاشماوەی زیاتر لە 1,023,699 ئۆتۆمبێل.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داتاکانی پەیوەست بە کاریگەرییەکانی پڕۆژەی رووناکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە پڕۆژەکە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی 1,127,430 تەن لە دوانۆکسیدی کاربۆن لە ساڵێکدا. لە ئێستادا 80%ـی مۆلیدەکان لەو ناوچانەی پڕۆژەکە گرتوویەتییەوە کوژاونەتەوە و کارەبای بەردەوام گەیشتووەتە 85%ـی هاووڵاتییان.
داتاکان بەگوێرەی شار و ناوچەکان بەم شێوەیەیە:
- هەولێر: 2,995 مۆلیدە کوژاونەتەوە (570,574 تەن CO2) یەکسانە بە 518,077
ئۆتۆمبێل.
- سلێمانی: 805 مۆلیدە کوژاونەتەوە (153,440 تەن CO2) یەکسانە بە 139,323
ئۆتۆمبێل.
- دهۆک: 505 مۆلیدە کوژاونەتەوە (96,281 تەن CO2) یەکسانە بە 87,423 ئۆتۆمبێل.
- زاخۆ: 489 مۆلیدە کوژاونەتەوە (93,233 تەن CO2) یەکسانە بە 84,655 ئۆتۆمبێل.
- راپەڕین: 295 مۆلیدە کوژاونەتەوە (56,143 تەن CO2) یەکسانە بە 50,977 ئۆتۆمبێل.
- سۆران: 284 مۆلیدە کوژاونەتەوە (54,111 تەن CO2) یەکسانە بە 49,132 ئۆتۆمبێل.
- کۆیە: 200 مۆلیدە کوژاونەتەوە (38,106 تەن CO2) یەکسانە بە 34,600 ئۆتۆمبێل.
- پیرمام: 147 مۆلیدە کوژاونەتەوە (27,944 تەن CO2) یەکسانە بە 25,373 ئۆتۆمبێل.
- هەڵەبجە: 87 مۆلیدە کوژاونەتەوە (16,513 تەن CO2) یەکسانە بە 14,993 ئۆتۆمبێل.
- سێمێل: 68 مۆلیدە کوژاونەتەوە (12,956 تەن CO2) یەکسانە بە 11,764 ئۆتۆمبێل.
- ئاکرێ: 43 مۆلیدە کوژاونەتەوە (8,129 تەن CO2) یەکسانە بە 7,381 ئۆتۆمبێل.
ئەم پڕۆژەیە وەک هەنگاوێکی ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و هاوکات پاراستنی ژینگە لە رێگەی نەهێشتنی دووکەڵ و ژاوەژاوی مۆلیدە ئەهلییەکان. لە کۆی گشتی هەرێمی کوردستاندا، پڕۆژەکە توانیویەتی رێگری لە دەردانی بڕێکی زۆر گازی زیانبەخش بگرێت کە ساڵانە زیانی گەورەیان بە کەشوهەوا دەگەیاند.