وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران لە ژێر داڕمانێکی تەواوەتی ئابووری و سەربازیدایە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا هێرشی کردە سەر سەرکردایەتی ئێران و رایگەیاند، کە وڵاتەکەیان لە ژێر داڕمانێکی تەواوەتی ئابووری و سەربازیدایە. جەختی کردەوە، گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی رەهای ئەمریکادایە و گەمارۆ دەریاییەکان تا گەڕانەوەی "ئازادیی هاتوچۆ" بۆ دۆخی پێش جەنگ، بەردەوام دەبن.

هەینی 1ی نیسانی 2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێسک) بڵاو کردووەتە و نووسیویەتی: "بۆ مشکەکانی نێو بۆری ئاوەڕۆ زۆر قورسە بزانن لە جیهانی دەرەوە چ باسە. بۆیە من کەمێک رووناکی دەخەمە سەر دۆخی سەرکردایەتی ئێران کە لە نێو تاریکیدا دانیشتوون."

بێسێنت پێنج خاڵی سەرەکیی وەک "واقیعی تاڵی ئێستا" بۆ تاران ریز کردووە و ئاماژەی داوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی دەستی بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە، ئێران رووبەڕووی کەمییەکی کوشندەی دراوی قورس، بەتایبەتی دۆلاری ئەمریکی، بووەتەوە، ئێستا لە نێوخۆی ئێراندا سیستەمی "بەشەێنە" بۆ دابەشکردنی خۆراک و بەنزین پەیڕەو دەکرێت، تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ئێران وەستاونەتەوە و گەمارۆ دەریاییەکان بەردەوام دەبن، تا ئەو کاتەی ئازادیی گەشتە دەریاییەکان بۆ دۆخی پێش 27ی شوباتی 2026 دەگەڕێتەوە.

ئەم لێدوانە بێسێنت نیشانەی جیدیی ئیدارەی ترەمپە بۆ بەردەوامبوون لە کەمپەینی "رقی ئابووری" تا ئەو کاتەی تاران بە تەواوەتی مل بۆ داواکارییەکانی واشنتن دەدات.