بەرپرسێکی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستی جێگیرە

رێبەری ئێران موجتەبا خامنەیی
رێبەری ئێران موجتەبا خامنەیی

مزاهر حوسێنی، بەرپرسی دیدارەکان لە نووسینگەی رێبەری ئێران، رایگەیاند؛ موجتەبا خامنەیی بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوەوە بریندار بووە، بەڵام ئێستا چاکبووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

حوسێنی بەگوێرەی ئەوەی ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی گواستوویەتییەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: "موجتەبا خامنەیی بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوەوە بریندار بوو، بەڵام ئێستا چاکبووەتەوە و لە تەندروستییەکی تەواودایە."

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردبووەوە، موجتەبا خامنەیی لەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمریکا و ئیسرائیل، کردیانە سەر ئێران لە  28ـی شوباتی 2026، تێیدا عەلی خامنەیی باوکی و رێبەری ئێران کوژرا و خۆشی بە سەختی بریندار بووە، بەڵام لە هۆش خۆی نەچووە.

لەوەتەی موجتەبا خامنەیی بووەتە جێگرەوەی باوکی، هیچ دەرکەوتنێکی گشتی نەبووە و تەنیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی نووسراو وازی هێناوە؛ ئەمەش دەنگۆ و گومانی زۆری لەسەر دۆخی تەندروستی و مانەوەی لە ژیاندا دروست کردبوو.