پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە نووسەر و رۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی کاروانی کوڕی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی نووسەر و رۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی مەسرور بارزانی"بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( کاروان)ی کوڕی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت".