سهرۆكی حکوومەت لهگهڵ سهرۆكوهزيرانی فیدراڵ كۆبووهوه
ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت دوو رۆژ دەخایەنێت. لە رۆژی یەکەمدا سەرۆکوەزیران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی؛ لەگەڵ هەریەک لە هەیبەت حەلبووسی، فایەق زێدان، موسەننا سامەڕائی، محەممەد حەلبووسی، هادی عامری، حەیدەر عەبادی، فالح فەیاز و ئەحمەد ئەسەدی کۆدەبێتەوە.
لە رۆژی دووەمیشدا لەگەڵ خەمیس خەنجەر، قاسم ئەعرەجی، محەممەد شیاع سوودانی، نووری مالیکی، قەیس خەزعەلی، عادل عەبدولمەهدی، هومام حەموودی، ئەسعەد عیدانی و ئەیاد عەلاوی کۆدەبێتەوە.
لەم کۆبوونەوانەدا باس لە دۆخی ناوچەکە، دوایین پەرەسەندنەکان و تەواوکاریی کابینەکە دەکرێت. سەردانەکە نیشاندانی نیازپاکییە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.