پاکستان؛ لە تەقینەوەیەکدا 24 کەس کوژران و دەیان سەربازیش بریندار بوون
بەرپرسانی پاکستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، رایانگەیاند؛ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ویلایەتی بەلوچستانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە روویدا و شەمەندەفەرێکی کردە ئامانج کە کارمەندانی سەربازیی دەگواستەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەرپرسێکی باڵا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندووە، لەو هێرشەدا لە شاری "کوێتە"ی پایتەختی ویلایەتەکە روویداوە، 24 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازانی سوپای پاکستان بەشێکی سەرەکی قوربانییەکانی ئەو تەقینەوەیەن و ژمارەی بریندارەکان 50 کەسی تێپەڕاندووە.
ویلایەتی بەلوچستان یەکێکە لە ناوچە پڕ ئاڵۆزییەکانی پاکستان وجار بە جار رتەقینەوەی تێدا دووبارە دەبێتەوە، تائێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.