%25ـی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆ گیانیان لەدەستداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، نزیکەی 1130 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات تۆمارکراوە، کە لە %25ـی تووشبووان گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەش دا، حەوت حاڵەتی دیکەی پشتڕاستکراوە لە وڵاتی ئۆگەندا تۆمارکراون.

ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئایاری 2026، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە ڤایرۆسەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، 906 حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بە ئیبۆلا هەن، لە نێویاندا 223 کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئێستا لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بووە یاخود نا.

تەندروستیی جیهانی روونیکردەوە، لەنێو کۆی تووشبووەکاندا، 125 حاڵەتیان بە تەواوی پشتڕاستکراوەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی ئیبۆلان، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 17 کەس، جگە لەوەی 16 کارمەندی کەرتی تەندروستیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

سەبارەت بە وڵاتی ئۆگەندا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بە تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی پشتڕاستکراوە کردووە، کە سێ کەسیان لە کۆنگۆوە چووبوونە ناو ئەو وڵاتە.

رۆژی سێشەممە، 26ـی ئایاری 2026، تایلاند هەموو ئەو کەسانەی بۆ کۆنگۆ یان ئۆگەندا کردووە یان بەو وڵاتانەدا تێپەڕیون، 21 رۆژ کەرەنتینی بەسەردا سەپاندن، ئەمەش دوای ئەوە هات کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لەو ناوچانە گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار.

رۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ئێستا ناوەندی سەرەکیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە، کە وایکردووە رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هۆشداریی توندی تەندروستی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رابگەیەنێت.