نێچیرڤان بارزانی و موسەننا سامەڕائی: گرنگە چه‌ك ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 01ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە دیدارێكدا، دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگيى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا تاوتوێ کرا. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر پێويستيى هاوکاری و هەماهەنگیی لايه‌نه سیاسییەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیری بکات".
ئاماژە بەوەش کراوە "پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەمووان و سهقامگيريى وڵات بپارێزێت".
دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه بوو.