مەسرور بارزانی: پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بهێنرێت
ئەمڕۆ سێشەممە، 02ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پهیوهندییهکانی هەرێمی کوردستان و فهرهنسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا".
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، "سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەستێکی بەرپرسیارانە و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە".
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابووری و داراییەکان.