سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن

سبەی یەکشەممە، بە بەشداریی 117 هەزار و 142 قوتابی، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی، لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داتا و ئامارە فەرمییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 لەسەر ئاستی هەرێم، پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.

 

ئاماری گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

بە پێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتیی قوتابییانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە سەرتاسەری هەرێم دەگاتە 117,142 قوتابی کە لە 2003 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەش بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:

لقی زانستی:  88 هەزار و 116 قوتابی لە هەزار و 390 هۆڵدا.

لقی وێژەیی: 26 هەزار و 431  قوتابی لە 521 هۆڵدا.

لقی پیشەیی: دوو هەزار و 595  قوتابی لە 92 هۆڵدا.
 

ئاماری دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان

بۆ بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان و پاراستنی رێڕەوی تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە دەستەیەکی کارگێڕییان بە کۆی گشتیی 19 هەزار و 403  مامۆستا و فەرمانبەر پێکهێناوە کە ئەرکەکانیان بەم شێوەیە دابەش کراوە:

چاودێران: دوو هەزار و 18 بەشداربوو.

بەڕێوەبەرانی هۆڵەکان: 2003 بەشداربوو.

یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری هۆڵ: 2003 بەشداربوو.

سەرپەرشتیاران: هەزار و 376 بەشداربوو.

کارمەندانی خزمەتگوزار:  2003 بەشداربوو.
 

دابەشبوونی قوتابییان و هۆڵەکان بە پێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

پارێزگای هەولێر

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: 29 هەزار و 767 قوتابی.

وێژەیی: حەفت هەزار و 657 قوتابی.

پیشەیی: 639 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان: 38 هەزار و 63 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 476 هۆڵ.

وێژەیی: 160 هۆڵ.

پیشەیی: 29 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان: 665 

 

پارێزگای سلێمانی

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: 20 هەزار و 411 قوتابی.

وێژەیی: پێنج هەزار و 27 قوتابی.

پیشەیی: هەزار و 125 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان: 26 هەزار و 563 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 295 هۆڵ.

وێژەیی: 79 هۆڵ.

پیشەیی: 28 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان:  402

 

پارێزگای دهۆک

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: 19 هەزار و 309 قوتابی. 

وێژەیی: حەفت هەزار و 548 قوتابی. 

پیشەیی: 409 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان: 27 هەزار و 266 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 304 هۆڵ.

وێژەیی: 158 هۆڵ.

پیشەیی: 15 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان: 477 

 

پارێزگای هەڵەبجە

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: هەزار و 200 قوتابی.

وێژەیی: 335 قوتابی.

پیشەیی: 55 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان: هەزار و 590 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 23 هۆڵ.

وێژەیی: 9 هۆڵ.

پیشەیی: 6 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان:  38

 

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: چار هەزار و 100 قوتابی.

وێژەیی: 920 قوتابی.

پیشەیی: 336 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان: پێنج هەزار و 356 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 63 هۆڵ.

وێژەیی: 18 هۆڵ.

پیشەیی: 11 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان: 92

 

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: چار هەزار و 593 قوتابی.

وێژەیی: دوو هەزار و 316 قوتابی.

پیشەیی: 9 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان: شەش هەزار و 918 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 70 هۆڵ.

وێژەیی: 41 هۆڵ.

پیشەیی: 1 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان:  112

 

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: چار هەزار و 772 قوتابی.

وێژەیی: هەزار و 626 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان : شەش هەزار و 398 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 85 هۆڵ.

وێژەیی: 37 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان: 122 

 

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

ژمارەی قوتابییان:

زانستی: سێ هەزار و 964 قوتابی.

وێژەیی: 1002 قوتابی.

پیشەیی: 22 قوتابی.

کۆی گشتیی قوتابییان: چار هەزار و 988 قوتابی.

ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:

زانستی: 74 هۆڵ.

وێژەیی: 19 هۆڵ.

پیشەیی: 2 هۆڵ.

کۆی گشتیی هۆڵەکان: 95 

 

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی: