ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا بوو كە لە پشت سەركەوتنەكانی ئەستێرە كوردەكەیە

دەنیز ئونداڤ، هێرشبەری ئەڵمانیا لەگەڵ تانجای خێزانی
دەنیز ئونداڤ، هێرشبەری ئەڵمانیا لەگەڵ تانجای خێزانی

دواجار دەركەوت كەسێك لەپشت ئاستە بەرزەكەی دەنیز ئونداڤە كە دووەمین یارییە لەسەریەك سەركردایەتی سەركەوتنی ئەڵمانیا لە مۆندیال دەكات، ئەو كەسەش تانجای خێزانیەتی كە نهێنی پشت سەركەوتنەكانی كوڕە كوردەكەیە.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دووەمین یاریی مۆندیالی 2026 بەرامبەر كۆتدیڤوار كەوتە دۆخێكی خراپ، ئەگەر سووپەرستارە كوردەكە لە نیوەی دووەم فریای ئەڵمانیا نەكەوتبا رەنگە كوتدیڤوار تاڵاوی یەكەمیان شكستیان بە قورگی مانشافتەكان دا دەكرد، بەڵام نایگلیسمان راهێنەری ئەڵمانیا لە خولەكی 60 جەمال موسیالای هێنایە دەرەوە و دەنیز ئۆنداڤی خستە شوێنەكەی.
ئۆنداڤ هاتە نێو یاریگە، لە خولەكی 68 گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمار كرد، دواتر لە خولەكی 94 گۆڵێكی كوشندەی تۆمار كرد و سەركەوتنی بۆ ئەڵمانیا بەدەستهێنا.
ئونداڤ بووەتە دیارترین ناو لە مۆندیالی 2026، میدیایەكانی ئەڵمانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن تانجای خێزانی ئۆنداڤ نهێنی پشت ئاستە سەرسوڕهێنەرەكەی ئەستێرە كوردەكەیە.
تانجا و ئونداڤ لەوەتەی ساڵی 2021ـەوە بەیەكەوە هاوسەرگیریان كردووە، لە 2024 بوونە خاوەنی كچێك. تانجا سەرپەرشتی رێكخستنی خواردنەكانەكانی ئونداڤ دەكات و لە سۆشیاڵمیدیا پشتگیرییەكی گەورەی ئۆنداڤ دەكات.