دوای هەفتەیەک تەرمەکەی دۆزرایەوە
دوای هەفتەیەک لە خنکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی باوان یوسفی 18 ساڵ لە رووباری سیروان دۆزرایەوە.
لەمبارەوە رائید زانیار عومەر گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی تەممووزی 2026، تەرمی باوان یوسف 18 ساڵ کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە کاتی مەلە لە رووباری سیروان خنکا.
هەروەها ئاماژەیدا، تەرمەکە لە نزیک گوندی کەوتە لە رووباری سیروان لە سنووری ناوچەی نەورۆلی دۆزراوەتەوە و گواستراوەتەوە پزیشکی داد و توێکاری بۆ دەکرێت.
لەماوەی مانگێکدا ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، یەكەمیان لە سەرچاوەی زەڵم بوو، منداڵێک تەمەن 11 ساڵان خنکا، ئەم تەرمەی ئەمڕۆکە دۆزراوەتەوە دووەم حاڵەتی خنکانە تۆمار دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26ـی حوزەیرانی 2026، ئەم گەنجە لە کاتی مەلەکردندا لە نزیک گوندی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە، لە ئاوی رووباری سیروان بێسەروشوێن بوو، لەو کاتەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاووڵاتیان بەدوای تەرمەکەی دا دەگەڕان.
لە سەرەتای مانگی رابردووەوە بەرگریی شارستان لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی گەرما، هۆشداری دەدات و رێنمایی هاووڵاتیان دەکات کە لە مەلەکردن لە شوێنە قەدەخەکراوەکان و رووبارە بەخوڕەکان خۆیان بەدوور بگرن بۆ ئەوەی ژیان و گیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە.