سوپای پاسداران: دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە مەشهەد کوژران

سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی دوو لە ئەندامەکانی لە دەستەی پارێزگاری و پاسەوانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی باڵای ئێرانی راگەیەند و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی هەردوو ئەندامەکەی دەکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، ئەمڕۆ شەممە 11ی تەممووزی 2026، رگایەندراوێکی فەیلەقی ئیمام رەزای بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، دوو لە کوڕە بوێرەکانی هێزی بەسیج بە ناوەکانی سەجاد عەلەوی و مەهدی هونەرمەند، بە دووری 15 کیلۆمەتر لە رێورسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی رێبەریی باڵا، دەستڕێژیان لێکراوە و کوژراون.

 هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاووڵاتییەکی رێبواری بەر دەستڕێژی هێرشکەەرەکان کەوتووە و بە برینداری گواستراەوتەوە نەخۆشخانە.

فەیلەقی ئیمام عەلی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە و رایگەیاندووە، هێرشکەرەکان لەسەر تاوانەی کردوویانە بە سزای خۆیان دەگەیندرێ، هەروەها جەختی کردووەتەوە، رووداوەکە لە لێکۆڵینەوەدایە و دوای تەواوبوونی لێکینەوەکان، راستی و دروستی رووداوەکە، راسییەکان بڵاو دەکەنەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئێران، کوژراونی ئەم دوو ئەندامەی بەسیج لە پێنجشەممەی کۆتایی هەفتە بووە، لەو کاتەی ئامادەکاریی و ماتەمگێڕان بووە بۆ ماڵئاویی کۆتای لە رێبەری پێشووی باڵا شۆڕشی ئیسلامی ئێران.