ترەمپ: پێموایە هێشتا گەیشتن بە رێککەوتنێکی لەگەڵ ئێران ئەگەرێکی کراوەیە
ترەمپ: 98%ـی توانای مووشەکیی ئێرانمان لەناوبردووە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زنجیرەیەک لێدوانی توند و یەکلاکەرەوەی لەبارەی جەنگی ئێران راگەیاند هێزەکانیان زۆربەی توانای هێرشبەریی تارانیان پەکخستووە و ئەمشەو شەپۆلێکی نوێی هێرشی کوشندە دەستپێدەکات. سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات جەنگەکە لە چوار مانگ زیاتر تێنەپەڕێت و تاران ناچار بێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.
سێشەممە 14ی تەممووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند کە سوپای ئەمریکا 98%ی توانای مووشەکی و دەریایی و هێرشبەریی تارانی تێکشکاندووە. ترەمپ گوتی: "ئێمە سەرکردەکانی یەکەم و دووەمی ئێرانمان کوشتووە و ئەگەر ئەم هێرشانەمان ئەنجام نەدایە، تاران ئێستا ببووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ئەم شەو هێزەکانیان هێرشێکی زۆر گەورە، پڕ بەهێز و بێبەزەییانە دەکەنە سەر ئەو پێگانەی ئێران کە پەیوەندییان بە گەرووی هورمزەوە هەیە. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئێرانییەکان پێشتر رێککەوتنیان واژۆ کرد، بەڵام دواتر پێشێلیان کرد، بۆیە ئێستا بژاردەی سەربازی و گەمارۆی ئابووری پێکەوە پەیڕەو دەکرێن تاوەکو ئەنجامی خوازراو بەدەست دێت.
ترەمپ دووپاتی کردەوە، گەرووی هورمز بە رووی کەشتیوانیدا کراوە دەبێت، بەڵام لەژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەمریکادایە و گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا جێگیر کراوەتەوە. ئەو رایگەیاند: "ئێمە پارێزگاری لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین و پێویستە بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییە ئەمنییەی پێشکەشیان دەکەین، قەرەبووی دارایی ئەمریکا بکرێتەوە."
سەرەڕای ئەم هەڵوێستە توندانە، ترەمپ گوتی: "پێموایە هێشتا گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران ئەگەرێکی کراوەیە،"