کاتی دەوام لە کەرکووک کەم کرایەوە

پارێزگای کەرکووک، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرماوە، دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و سەرجەم فەرمانگەکان تاوەکوو کۆتایی مانگی تەمووز کەمدەکرێتەوە. 

پێنجشەممە 16ـی تەمووزی 2026، پارێزگای کەرکووک لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، بەهۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگای کەرکووک، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کاتەکانی دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگاکە.

بەپێی بڕیارەکە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتییان، دەوامی فەرمی لە کاتژمێر 7:30ـی بەیانی دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 1:30ـی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

لە راگەیەنداروەکەی پارێزگای کەرکووکدا هاتووە، ئەم رێکارە نوێیە لە رۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی 31ـی تەمووز بەردەوام دەبێت.