ناوی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناریی پاڵپشتیکراو دابەش دەکەن

دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی پاڵپشتیکراوی حکوومی کرا

لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی بازرگانیی پاڵپشتیکراوی حکوومی کرا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی بازرگانیی جۆری نۆرماڵ بە نرخی 750 دینار کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە دەیان بەنزینخانەی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکرد و پڕۆسەکە بەردەوامە. 

 

ناوی ئەو بەنزینخانانەی ئەمڕۆ بەنزینەکە دابەش دەکەن لەگەڵ شوێنەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەکەم: لە سنووری پارێزگای هەولێر:

1. بلاک وایت ئۆیل - جادەی بەحرکە

2. ئایندە ئۆیل - 100 مەتری

3. گراند ئۆیل - جادەی کەرکووک

4. شێر 3 ئۆیل - جادەی مەسیف

5. گۆڤان ئۆیل - مەسیف

6. گۆڵدن ئۆیل - 100 مەتری

7. هەولێری نوێ ئۆیل - جووتسایدی هەولێری نوێ

8. جەبار ئۆیل - جووتسایدی لاوان

9. قەڵا ئۆیل - 100 مەتری

10. بابل 2 ئۆیل - رێگای کەسنەزان

11. مۆد ئۆیل - جووتسایدی منارە

12. لۆلیا ئۆیل - جادەی مەخموور

13. وڵات ئۆیل - جادەی مووسڵ

14. باکوور ئۆیل - فەرمانبەران

15. باتاس ئۆیل - هەریر

16. کاریزان ئۆیل - باداوە

17. ئاڤانگارد ئۆیل - رێگای کەسنەزان

 

دووەم: لە سنووری پارێزگای دهۆک:

1. گەردی ئۆیل - ئاکرێ

2. ئیکۆ ئۆیل - سەنتەری دهۆک

3. ئەمیر کلاک سیک ئۆیل - سەنتەری دهۆک

4. شڤیار ئۆیل - زاخۆ

5. برازڤرین ئۆیل - زاخۆ

6. دریم سیتی ئۆیل - زاخۆ

7. فارس ئۆیل - سێمێل

8. دهۆک ئۆیل - سەنتەری دهۆک

9. شانیل ئۆیل - سەنتەری دهۆک

10. شیلادزێ ئۆیل - شیلادزێ

11. قەدش ئۆیل - قەدش

12. نەدار ئۆیل - ئەترش

13. بەردەرەش ئۆیل - بەردەرەش

14. باتیفا ئۆیل - زاخۆ

15. فیدراڵ ئۆیل - سێمێل

 

سێیەم: لە سنووری پارێزگای سلێمانی:

1. سلێمانی نوێ

2. شاوان

3. برایەتی و تاسلوجە

4. کانی گۆران

5. تانجەرۆ

6. کازیوە

7. رەهێل

8. دایک

9. پێشەوا

 

چوارەم: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە:

1. سەرکۆ

2. سان

 

دابەشکردنی ئەم بەنزینە پاڵپشتیکراوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتدایە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا.