مەلا بەختیار: ھێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران زەنگێکی مەترسیدارە

مەلا بەختیار، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان، لە پەیامێکدا هۆشداری دا کە هێرشی درۆنیی ئێران بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و ئۆفیسی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، زەنگێکی مەترسیداری راستەوخۆن بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان.

دووشەممە 17ـی ئابی 2026، مەلا بەختیار سیاسەتمەداری دیاری کوردستان لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد ئەم هێرشانە تەنها سەرکۆنەکردنیان بەس نییە، چونکە نیشانەی ئەوەن کە ئێران هەموو سنوورەکان دەبەزێنێت و هەرێمی کوردستان وەک مۆڵگەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبینێت.

 راشیگەیاند، لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی گەڕێکی نوێی جەنگ لە نێوان تاران و واشنتن، مەترسیی گەورە روو لە هەولێر و سلێمانی دەکات و دەکرێت ئەم هێرشانە وەک جێگرەوەی سەربازی هەژمار بکرێن.

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، پێویستە هەرێم لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە چارەنووسسازەکانی ناوچەکە سەیری رووداوەکان بکات، چونکە کاتێک ئێران دەست لە دەوڵەتە دۆستەکانی خۆی ناپارێزێت، بێگومان لە کاتی جەنگدا دەست لە هەرێمی کوردستانیش ناپارێزێت.

لینکی دەقی وتارەکەی مەلا بەختیار