هونەرمەند جەبار ئەربیلی کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی ئابی 2026، جەبار ئەحمەد ئەربیلی، هونەرمەندی دیاری بواری موزیک و گۆرانیی شاری هەولێر، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جەبار ئەحمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە دیار و ناسراوەکانی شاری هەولێر و کوردستان. لە ماوەی تەمەنی هونەریی خۆیدا خزمەتێکی زۆری بە بواری موزیک و گۆرانیی رەسەنی کوردی کردووە.
ئەو، بە دەنگە تایبەتەکەی و ستایلی هەولێرییانەی خۆی، جێگەیەکی دیاری لە نێو دڵی بیسەران و هۆگرانی هونەری کوردیدا کردبووەوە.
ساڵانێکی زۆرە هونەرمەندانی ئەم شارە هەوڵیان داوە پارێزگاری لە رەسەنایەتیی موزیکی هەولێر بکەن و جەبار ئەحمەدیش یەکێک بوو لەو کۆڵەکانەی بە درێژایی تەمەنی بەردەوام بوو لە خزمەتکردن بەم بوارە.
بە مەرگی ئەم هونەرمەندە، شارەکە یەکێک لە سیمبولە دیارەکانی هونەریی خۆی لەدەستدا. لە چەند ساڵی رابردووشدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی ئیداریی هەولێرەوە سەردان کراوە و لە دۆخی تەندروستیی کۆڵراوەتەوە.