لە به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاری ساخته‌دا گیرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا هێزێکی سەر بە فەوجی 2ـی لیوای 19ـی فیرقەی 5ـی پۆلیسی فیدراڵی تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی دراوی ساختە دەستگیرکردووە.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند: له دوو ناوچه‌ی به‌غدای پایته‌خت ده‌سته‌به‌سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاری ساخته‌دا گیراوه.
هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو لە رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکرد.
هێزێکی سەر بە فەوجی 2ـی لیوای 19ـی فیرقەی 5ـی پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو لە رەسافە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی شەعب كرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بوو بە تاوانی ساختەکردنی دراو لە کاتی کارکردن‌دا و هێزە ئەمنییەکان توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.