هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شوفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی کارکردن لە تونێلی میراوە و رێگای ئارمەوان، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە ناو قەزای شەقڵاوەدا رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری قەدەخەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان هەموو هەفتەیەک لە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆ تاوەکو رۆژی شەممە کاتژمێر 12:00ـی شەو جێبەجێ دەکرێت.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لەم بڕیارە رێگریکردنە لە دروستبوونی جەنجاڵیی هاتوچۆ لەسەر رێگاکە، هاوکات داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکات تاوەکو تەواوبوونی کارەکان لە رێگاکەدا، "رێگای شێخ توراب" وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.