لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی بەغدا کران
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئاب (8) و تەروازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردووی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی ئابی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکەیان بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئاب (8)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کردووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هاوکات لەگەڵ پێدانی لیستی مووچە، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمووزی (7) 2026 رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پرۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نراوە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچە دابەش بکرێت و دابینکردنی شایستە داراییەکان دوانەکەوێت.