فازڵ ئیبراهیم: سبەی ئەگەری نمە باران هەیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سنووری پارێزگای دهۆک، نمەبارانێکی کەم ببارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت.
لەوبارەوە ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، هەروەها پێشبینی دەکەین، تێکڕای پلەکانی گەرما لە نێوان 37 بۆ 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا، حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت و پلەی گەرما لەو ناوچەیە دەگاتە 27 پلەی سیلیزی. هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە.
سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوا، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی ئاشکرایکرد، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
دەشڵێت: خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت، لە هەندێک کاتدا خێرایی با بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە و مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ شەممە بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی