چین.. تەرمی خوێندکارێکی کورد لە ژوورەکەیدا لە بەشەناوخۆیی دۆزرایەوە
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان 24، ئەمڕۆ تەرمی محەمەد هادی، خوێندکاری ساڵی یەکەمی دکتۆرا لە زانکۆی چینداو لە وڵاتی چین، لە ژوورەکەیدا لە بەشەناوخۆیی دۆزراوەتەوە. سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەش راستیی هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، محەمەد هادی خوێندکارە و لە ساڵی یەکەمی قۆناخی دکتۆرا بووە لە زانکۆی چینداو لە هەرێمی شانگدۆنگ لە وڵاتی چین، ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەیلوولی 2026، تەرمەکەی لە ژوورەکەیدا لە بەشەناوخۆیی دۆزراوەتەوە.
سەبارەت بەم رووداوە، دکتۆر بەمۆ پەروێزخان، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە کوردستان 24ی راگەیاند: "هەواڵەکەمان پێگەیشتووە و راستە، بەڵام لەگەڵ کونسوڵخانەی چین لە پەیوەندیداین و هێشتا بە فەرمی هیچیان پێ نەوتووین."