ترەمپ: جەنگی ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت
سەرۆکی ئەمریکا، پێشبینیی ئەوەی کرد جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنە نیوەدەورەییەکانی ئەمریکا یاخود پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێبێت.
یەکشەممە 13ـی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "لەوانەیە جەنگی ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان و رەنگە پێش هەڵبژاردنەکانیش کۆتایی بێت، هاوکات گوتیشی، تاران بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت رێککەوتنێک واژۆ بکات، بەڵام من ئامادە نیم بچمە ژێر باری هیچ رێککەوتنێکی خراپەوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران کردەوە و گوتی: "ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات و ئێمە رێگە بەوە نادەین".
هاوکات لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر جەنگی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ و ئاماژەی بەوە کرد: "پێویستە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی گازوایل لە رووسیا رابگرێت".