لە سۆران باوک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، لە کوێستانەکانی سنووری سمێلان باوک و کورێک لەنێو حەوزێکی ئاودا خنکاون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە کوردستان24ـی راگەیاند: کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی رووداوی خنکان، لە سنووری شارەدێی سمیلانی شارۆچکەی چۆمان، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە باوک و کوڕێک لەحەوزێکی ئاوداخنکاون.
رەوەند هاودیانی ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی باوک و کوڕەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دەگوازرێنەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران و هەروەها ئەو شوێنەی رووداوەکەی لێ دروست بووە کوێستانی گوندی بێولەیە لەسنوری سمێلان.
گوتیشی، ئەو خانەوادەیە دانیشتووی سنووری ئاکرێن و پیشەیان ئاژەڵداری بووە، لە وەرزی هاوین روودەکەنە ناوچە کوێستانییەکان.