لە بەنغازی چی دەگوزەرێت ؟

 رۆژهەڵاتی لیبیا شاهیدی زنجیرەیەک هێرشی دەریایی بوو، بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی رووسی لە ناو بنکەی دەریایی بەنغازی دەستیپێکرد و دواتر لە ئێوارەدا بە بەکارهێنانی درۆنە دەریاییەکان  بۆ سەر کەناراوەکانی بەنغازی درێژەی کێشا. بەگوێرەی سەرچاوە لیبییەکان، هێرشەکان بوونەتە هۆی زیان پێگەیاندن بە چەند کەشتییەکی بازرگانی.

یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەکان لە نزیک سەرکردایەتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سکای نیوزیان راگەیاندووە، هێزەکانی سەر بە سەرکردایەتیی گشتی توانیویانە رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی درۆنە دەریاییەکان ببنەوە کە بە کۆنترۆڵ  ئاراستە کرابوون. ئەو سەرچاوانە جەختیانکردەوە،، ژمارەیەک کەشتیی بازرگانیی مەدەنی تووشی زیان بوون، بەڵام هێشتا ناسنامەی کەشتییەکان و قەبارەی زیانەکان روون نەکراوەتەوە و هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبارەی قوربانییە گیانییەکان لەبەردەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سەربازیی لیبی بە رۆیتەرزی راگەیاند، کەشتییەکی بازرگانی کە ئاڵای ماڵتای هەڵگرتووە، لە کەناراوەکانی بەنغازی بە درۆنێکی دەریایی کراوەتە ئامانج. هاوکات هێزە دەریایی و ئاسمانییەکان لە ماوەی کاژێرەکانی ئێوارەدا زیاتر لە 12 درۆنی دەریاییان تێکشکاندووە. لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی رووسیا تودەی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە گواستییەوە، لە هێرشە نوێیەکەدا 21 درۆنی دەریایی بەشدارییان کردووە، هێزە لیبییەکان 17 دانەیان لێ تێکشکاندوون و یەکێکیان توانیویەتی ئامانجەکەی بپێکێت.

سەبارەت بە هێرشی بەرەبەیان، سەرچاوە لیبییەکان بۆ سکای نیوز  ئاشکرایانکرد،، هێزە دەریاییەکان توانیویانە چوار لەو  درۆنە دەریاییانە تێکبشکێنن. ئەو سەرچاوانە رایانگەیاند، ئەو کەشتییەی بە فەرەگات وەسفیانکردووە، نزیکەی 90 بۆ 100 سەربازی هەڵگرتووە، بەڵام زانیارییەکان لەبارەی بوونی کوژراو و بریندار یەکلا نەکراونەتەوە. سەرچاوەکان پێیان وایە ئەو پاشماوانەی سوپا دەستی بەسەردا گرتوون، دەگەڕێنەوە بۆ درۆنی ئۆکرانی لە جۆری ماگورا، کە بە ئامێری پەیوەندیی ئینتەرنێت لە رێگەی سیستمی ستارلینکەوە بەستراونەتەوە. هاوکات رایانگەیاندووە،، مەودای ئەو درۆنانە بە 800 بۆ 1,500 کیلۆمەتر دەخەمڵێنرێت و پێشنیار کراوە لەو بنکە سەربازییانەوە رەوانە کرابن کە هێزە ئۆکرانییەکان، لە رۆژئاوای لیبیا بەکاریان دەهێنن.

لە لایەکی دیکەوە ئەکسیۆس لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە گواستییەوە، دەزگای ئاسایشی ئۆکرانی (ئێس بی یو) ئەو هێرشە دوورمەودایەی ئەنجامداوە، بێ ئەوەی باسی شێوازی جێبەجێکردن یان خاڵی دەستپێکی هێرشەکە بکات.

حکوومەتی لیبیا بە سەرۆکایەتیی ئوسامە حەماد،، رایگەیاند لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رایانگەیاند، روودانی تەقینەوەیەک لەسەر کەشتییەکی رووسی دەکەن کە لە ناو بنکەی دەریایی بەنغازی لەنگەری گرتووە. حکوومەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا جەختیکردەوە، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە کراوە و ئاسایشی بنکەکە و دامەزراوەکانی بەندەرەکە دابین کراوە و کارەکان بە ئاسایی بەڕێوەدەچن.

حکوومەتی لیبیا داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکەن و بۆ لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی رووسیا هەماهەنگی بکەن. حکوومەتی لیبیا هێرشەکەی سەر کەشتییە رووسییەکەی بە دەستدرێژییەکی مەترسیدار بۆ سەر سەروەریی نیشتمانی وەسفکرد، و جەختیکردەوە، لیبیا لایەنێک نییە لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیادایە و رێگە نادات خاکی وڵاتەکەی بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان.